ڕاوێژکارێکی بارزانی: هەڵبژاردن بە بێ پارتی شکست دەهێنێت



ڕاوێژکارێکی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دووری دەزانێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 10ی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت ئەگەرهاتوو پارتی سووربێت لەسەر بڕیاری بایکۆتکردن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کیفاح مەحمود راوێژکاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لیدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی بە هۆی نادەستووریبوونی و پێکهێنانی لە سەردەمی پۆل برێمەری فەرمانڕەوای مەدەنی ئەمریکا لە عێراق لە 2005دا، بە هەڵەیەکی بنیادنانی پرۆسەی سیاسی دادەنرێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە هۆی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکەی دا.

کیفاح مەحمود بە دووریزانی هەڵبژاردنەکە بە بێ پارتی ئەنجام بدرێت و وتیشی: “ئەگەر ئەنجامیش بدرێت ئەنجامی خوازراوی لێ ناکەوێتەوە” و پێیوابوو کە “هەڵبژاردنێکی تەواو شکستخواردوو دەبێت”.

سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی پارتیش لە پرۆسەی سیاسی، ڕاوێژکارەکەی مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، ئەگەر چاو بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا نەخشێنرێتەوە، پێموایە پارتی لە پرۆسەی سیاسی بکشێتەوە و بەدواشیدا پێکهاتەی دیکە لە پرۆسەکە دەکشێنەوە و بەوەش ئەگەر هەیە پرۆسەکە بە تەواوی هەرەس بهێنیت.

شڤان پەروەر گۆرانییەکی بۆ پشتگیری لە “دەم پارتی” بڵاوکردەوە
پێت شڤان پەروەر گۆرانییەکی بۆ پشتگیری لە “دەم پارتی” بڵاوکردەوە
لە شارێکی عێراق یادی نەورۆز دەکرێتەوە
دوات لە شارێکی عێراق یادی نەورۆز دەکرێتەوە
پەیوەنیدر