دابەشكردنی نەوت ڕاگیرا



دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆتایی هات و تا ئێستا دیار نییە كەی لە ناوشاردا دەست پێدەكات.

تا ئێستا بڕی 19 ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوتی سپی بەسەر ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشكراوە.

دلێر زەینەدین، لێپرسراوی هۆبەی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەرجەم ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی نەوتیان وەرگرتووە، بۆیە دابەشكردنەكە وەستاوە، تا ئێستا بڕی 19 ملیۆن و 600 هەزار لیتر بەسەر ناوچە شاخاوییەكانی سنووری سلێمانی دابەشكراوە.

سەبارەت بە وادەی دەستپێكردنی دابەشكردنی نەوت لە ناو شاردا دلێر زەینەدین وتی، دوای ناوچە شاخاوییەكان لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كەی دەستپێدەكات، چونكە ئەو نەوتەی بڕیارە حكومەتی عێراق بینێرێت هیشتا نەگەیشتووە.

ئەو نەوتەی حكومەتی هەرێم بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەكات بە نرخی 103 هەزار و 500 دینارە، لەكاتێكدا لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق بە 30 هەزار دینارە، ئەوەش نیگەرانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی لێكەوتەوە و پێشتر بەشێكیان بڕیاریاندا ئەو نەوتە وەرنەگرن.

كورد فەڕەنسای شڵەژاند
پێت كورد فەڕەنسای شڵەژاند
بەفر نیویۆركی ماندوو كردووە
دوات بەفر نیویۆركی ماندوو كردووە
پەیوەنیدر