پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئامادەکاری هاووڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز سبەی چوارشەممە لە پارێزگاکە پشووی فەرمییە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە هۆی ناسەقامگیری ڕەوشی کەشوهەوا و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گشتیی و ماندوبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاریی هاووڵاتییان بۆ جەژنی
نەورۆز و سەری ساڵی کوردی بڕیارماندا سبەینێ چوارشەممە ٢٠-٣-٢٠٢٤، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو.
ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە و لە هەولێر و دهۆک لافاو دروستبوو زیانی زۆری بە هاووڵاتییان گەیاند، بەجۆرێک لە دهۆک سێ هاووڵاتیش بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە و گیانیان لەدەستدا.