بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون



‏سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون، بەتایبەت دهۆکی خۆشەویست.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ‏سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

دەشڵێت:” ‏یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە، سوپاس و پێزانینیش ئاڕاستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ماندوونەناسانە لەم رۆژە سەختەدا لەخزمەت هاونیشتمانییاندا بوون”.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمرۆ سێشەممە بەهۆی بارانبارینەوە لافاو لە هەولێر و دهۆک دروستبوو بەهۆیەوە لە دهۆک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیانی مادیش بەرچەند ئۆتۆمبێل و ماڵی هاووڵاتییان کەوت.

کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند بەردەوام بێت
پێت کەشناسی: ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمە باران و مام ناوەند بەردەوام بێت
سبەینێ لە دهۆک کرایە پشووی فەرمی
دوات سبەینێ لە دهۆک کرایە پشووی فەرمی
پەیوەنیدر