گرووپێك فێڵیان لە كردنەوەی هەژماری بانكی هاووڵاتیان كردووە



به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی خه‌لیفان دەستگیركردنی 6 تۆمه‌تباریان ڕاگەیاند، كه‌ هه‌ڵساون به‌ فێڵكردن له‌ هاووڵاتیان و كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆیان و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ پاره‌یان خستۆته‌سه‌ر هه‌ژماره‌كان و بردویانه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كڕینی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی به‌كاریانهێناون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی خه‌لیفان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزه‌كانیان شه‌ش كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی فێلكردن له‌ هاوڵاتیان ده‌ستگیركردووه،‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌كان له‌ ڕێگه‌ی به‌خشینی سیمكارتی (زین) و پێدانی بڕی 20 هه‌زار دینار به‌ هه‌ركه‌سێكی وه‌رگری سیمكارته‌كه‌، هه‌ڵساون به‌ وێنه‌گرتنی كارتی نیشتیمانی و وێنه‌ی كه‌سی هاووڵاتیان، له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌ژماری بانكی نهێنییان دروست كردووه‌.

ئاشكراشی كردووە، تۆمه‌تباره‌كان پاره‌یه‌كی زۆریان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌م هه‌ژماره‌ بانكییانه‌ و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان بردون به‌مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار به‌ نرخێكی كه‌متر له‌ عێراق و دواتر هێنانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئامانجی فرۆشتنی به‌ نرخێكی زیاتر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون.

ئاسایشی خه‌لیفان داوای له‌ هاووڵاتیان كردوه‌، هۆشیاربن به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره‌ فێلانه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ پێدانی كارتی نیشتیمانی و وێنه‌ی خۆیان بۆ چه‌ندین كاری مه‌ترسیدارتر به‌كاربهێنرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ داهاتودا زیانێكی زۆر له‌و خاوه‌ن هه‌ژماره‌ بانكیانه‌ بدات و باج و رسوماتی بانكی بكه‌وێته‌سه‌ر.

بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری ڕاگەیاند
پێت بانکی ناوەندی خستنە بازاڕی دۆلاری ڕاگەیاند
مەسرور بارزانی مەرجی بەشداری لە هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
دوات مەسرور بارزانی مەرجی بەشداری لە هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت
پەیوەنیدر