جارێکیتر لیرەی تورکی ئاستی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد



لیرەی تورکی لەم ساڵدا زۆرترین ڕێژەی نزمی تۆمارکردووە، بەجۆرێک لە مێژووی دراوی ئەو وڵاتەدا هێزی لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیهێندە لاواز نەبووە و هەڵئاوسانی ئابووری لەو ولاتەدا نەگەشتۆتە ئەم ئاستە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕی دراوی جیهانیدا، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە سێ هەزار و ٢٢٩ لیرەى تورکی مامەڵەی پێوەکرا، و لە مێژووی دراوی تورکیشدا ئەوە جاری یەکەمە لیرەی تورکی بەو شێوەیە داببەزێت.

ئەو دابەزینەی لیرە لە مێژووی دراوی تورکییدا، ئەوە جاری یەکەمە لیرەی تورکی دابەزینی بەو شێوەیە بەخۆیەوە ببینێت، مانگی رابردووش پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا بەهۆى دابەزینە بەردەوامەکانى لیرەى تورکیەوە بەرامبەر دۆلار دەستى لەکارکێشایەوە.

هاوکات هەوڵەکانی بانکی ناوەندی تورکیاش بەردەوامە بۆ ڕاگرتنی دابەزینی بەهای لیرە، ئەمە جگە لەو رێوشوێنانەی وەک باج و بەرزکردنەوەی سودی بانکی، کە دراون بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان لەو وڵاتەدا.

کۆمەڵەی دادگەری ڕاگەیەندراوێکی لەبارە مووچە و هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە
پێت کۆمەڵەی دادگەری ڕاگەیەندراوێکی لەبارە مووچە و هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە
سەرۆك کۆمار پەیامێكی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردەوە
دوات سەرۆك کۆمار پەیامێكی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر