حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، ڕۆژی پێنجشەممە، 21 ی ئادار پشووی فەرمیی جەژنی نەورۆز دەست پێ دەکات و تاکوو ڕۆژی 24ی ئادار بەردەوام دەبێت،.
ڕوونیشیکردەوە کە دوو ڕۆژی پشووەکە دەکەوێتە ڕۆژی هەینی و شەممەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوام دەستپێدەکاتەوە.