پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات نەچنە دەرەوە



پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنیت کە پێشبینی دەکرێت لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین هەولێر بگرێتەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت تاکو کۆتایی هاتنی شەپۆلە نەچنە دەرەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دادەبارێت.

ڕاشیگەیاند، هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لەو ماوەیەدا واتا لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیێنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە، سەبارەت بە باران بارینی ئەمڕۆی شاری هەولێر

بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2024.3.19، لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دادەبارێت.

ئەگەرچی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانبارینە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە، لە ماوەی ڕابردووشدا بە هۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و ڕێگه‌چارەسەریی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانى لافاو و هۆکارەکانى، کە بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبۆتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەکەمان ئاگادار دەکەینەوە لەو ماوەیەدا واتا لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیێنە دەرەوە و نزیکى ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن، هەموو ئەو ڕێگا و شوێنانەشی کە پێشووتر لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن و بەکاریان نەهێنن.

“بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک”

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر

2024.3.19

حکومەتی هەرێم سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
پێشت حکومەتی هەرێم سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند
هێڤیدار ئەحمەد: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی وەک هێرشەکانی داعش وایە بۆسەر هەرێمی کوردستان
دواتر هێڤیدار ئەحمەد: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی وەک هێرشەکانی داعش وایە بۆسەر هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار