کەشناسی پێشبینی دەکات باران لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و هەندێک جاریش هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، ڕوونیشیکردەوە کە سبەی شەو کەشەکە جێگیر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، باران لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت و هەندێکجار لەگەڵ لێزمە باراندا هەورە تریشقەش دەبێت و ئەگەرى تەرزەبارینیش لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاوى هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە مەودای بینین لە نێوان 7-9 کیلۆمەتردا دەبێت و لەکات و شوێنی دابارینیشدا کەم دەبیتەوە بۆ 5 – 6 کیلۆمەتر.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بە گشتى لەگەڵ باران بارین لە هەندێ کاتدا. ئەوەشی خستەڕوو کە لە شەودا کەشەکە جێگیر دەبێت و هەندێک کات لەگەڵ بارانەکە هەورەتریشقەشی دەبێت .
کەشناسی ڕاشیگەیاند، بڕی بارانبارین تا کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ بەم شێوەیە بووە: