لافاو دوو هاووڵاتی لە گەڕەکێکی دهۆک برد و بەرگری شارستانیش داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بێوار عهبدولعهزیز، بهرپرسی بەرگری شارستانی دهۆک ڕایگەیاند، لافاو دوو هاووڵاتی لە گەڕەکی نزارکێ بردووە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامن.
هەر ئەمڕۆ بەرگری شارستانی دهۆک داوای لە هاووڵاتییان کرد بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە و بە هۆیەوە ئاو چووەتە چەند ماڵێک و لە هەندێک ناوچەش لافاو دروست بووە.