دارایی هەرێم داوای لیستی مووچەی مانگی 3 بە عەرەبی دەكات



سەرەڕای هاتنی زیاتر لە 560 ملیار دینار لە بەغداوە هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 2 ی دابەش نەکردووە، بەڵام داوایکردووە فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی 3 یان بە عەرەبی بۆ بنێرن.

وەزارەتی دارایی هەرێم لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەكانی كردووە، داوای كردووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لیستی مووچەی مانگی 3 بەزمانی عەرەبی و دوای وردبینی تەواو ڕەوانە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەرماڵەكان لەشوێنی خۆی بنووسرێت و بۆ خانەكانی (درجە و مرتبە) تەنها بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی بنووسرێت و بۆ ئەوانەی سەربازین پێویست ناكات بینووسن”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەوانەی لە خەزێنە لیستی مووچەیان وردبینی نەكراوە بەزووترین كات وردبینی بكەن.

بڕی 42 هەزار تەن برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
پێت بڕی 42 هەزار تەن برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
نرخی گەنم دیاریكرا
دوات نرخی گەنم دیاریكرا
پەیوەنیدر