نرخی گەنم دیاریكرا



ئەنجوومەنی وزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری، نرخی وەرگرتنی تەنێک گەنمی لە جوتیاران بە ٨٥٠ هەزار دینار دیاریکرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ دوو شەممە 18ی ئادار، ئەنجوومەنی وزاری بۆ کاروباری ئابووری بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی و بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری کشتوکاڵ و چەند لایەنێکی دیکەی حکومەتی عێراق كۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجوومەنی وزاری بڕیاریداوە نرخی هەر تەنێک گەنم تەنها بۆ ئەم وەرزە کشتوکاڵییە بە بڕی ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەربگیرێت.

جەختیشی كردۆتەوە ، لەسەر بنەمای تێچوونەکان و نرخی جیهانی گەنم و چەند پێوەرێکی دیکە نرخی گەنمیان بەو بڕە دیاریکردووە.

دارایی هەرێم داوای لیستی مووچەی مانگی 3 بە عەرەبی دەكات
پێت دارایی هەرێم داوای لیستی مووچەی مانگی 3 بە عەرەبی دەكات
تیروپشك بۆ تابلۆی ژمارە (2000 و 3000)ی هەڵەبجە دەكرێت
دوات تیروپشك بۆ تابلۆی ژمارە (2000 و 3000)ی هەڵەبجە دەكرێت
پەیوەنیدر