بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، كە تیروپشك بۆ دوو تابلۆی نایابی ئۆتۆمبێل دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە سبەی سێ شەممە ڕێكەوتــی ٢٠٢٤/٣/١٩ تیروپشك بۆ ژمارەكانی (2000 + 3000) بەسەرجەم پیتەكانیەوە دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە، تەنها ئەو هاووڵاتیانە سەردان بكەن كە داواكاری ئەو ژمارانەیان كردوە.
ئاشكراشی كردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبین لە ڕێی ڕاگەیانمان و ئاگاداری بڵاو دەكەینەوە.