یەکێتی لەسەر بڕیارەکەی پارتی هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت



وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەنجام بدەین و دیراسەی بڕیارەكەی پارتی بكەین.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ڕایگەیاندووە، جارێ‌ زووە لەسەر بڕیارەكەی پارتی دەربارەی بایكۆت كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هیچ قسەیەكمان هەبێت.

وتیشی، “دەبێت كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەنجام بدەین و دیراسەی بڕیارەكەی پارتی بكەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی قسە لەسەر ئەو بڕیارەی پارتی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن و کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەین.

نیوەرۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 18ی ئادار، مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەین و هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراقیش کرد.

 

دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەك لەسەر دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە
پێت دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەك لەسەر دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە
جیهانی چیرۆكی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لە وەشانی نوێی پۆپجی
دوات جیهانی چیرۆكی خەیاڵی لە NIMBUS ISLANDS لە وەشانی نوێی پۆپجی
پەیوەنیدر