دوای پارتی، كاندیدێكی سەربەخۆ كشانەوەی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند



دوابەدوای بڕیارەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بایكۆت كردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كاندیدێكی سەربەخۆش كشانەوەی خۆی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.

ئومێد پاڵانی، پارێزەری راوێژكار، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاویكردەوە، “وەک کاندیدێکی تاکەکەسی سەربەخۆ، بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەم، کە بڕیار بوو لە ٢٠٢٤/٦/١٠ ئەنجام بدرێت.”

ڕاشیگەیاندووە، هەر بۆیە سبەی داواکاریەک پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆکانی هەڵبژاردنەکانی عێراق – ئۆفیسی هەولێر دەکەم بەمەبەستی دواخستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، “لەبەر ئەوەی كۆدەنگیی نیشتمانی لەسەر پڕۆسەكە نەما، منیش نامەوێ لە پڕۆسەكەدا بەشدار بم.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆك و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرەكانی سەرۆك كۆبووەوە و بڕیاریدا بایكۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات بەهۆی نەمانی كۆتای پێكهاتەكان و بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی و هۆشداری كشانەوەش لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دەدات.

فەتوایەك لەسەر كۆتایی ڕەمەزان و یەكەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیەنرا
پێت فەتوایەك لەسەر كۆتایی ڕەمەزان و یەكەم ڕۆژی جەژن ڕاگەیەنرا
یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆت هەڵوێستی ڕاگەیاند
دوات یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆت هەڵوێستی ڕاگەیاند
پەیوەنیدر