نەخۆشخانەی هیوا نەخۆشەکانی ئاگاداردەکاتەوە کە سەرەڕای ئەوەی لە سبەینێوە پشووی فەرمییە، بەڵام ڕۆژی دووشەممە و (28/12) کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمیە وەك ڕۆژانی ئاسایی لە نەخۆشخانەکە.
نەخۆشخانەی هیوا لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری نەخۆشەکان دەکاتەوە کە پشوی فەرمی لە بەرواری (25/12) ەوە تا 1/1 دەبێت، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی نەخۆشی نەخۆشخانەكەمان بۆ ئەوەی لۆدێکی زۆر دروست نەبێت ڕۆژانی (26/12) کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە و (28/12) کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە دەوامی فەرمیە وەك ڕۆژانی ئاسایی لە نەخۆشخانە.
نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەی هیوا ۲٤كاتژمێر كراوە دەبێت ولەسەرجەم بەشەكانی دیكەدا پزیشك و كارمەندانی ئێشكگر ۲٤ كاژمێر لە ئەركی فەرمیدا دەبن.