ماڵی فەتوای میسری وادەی چاودێری كردنی هیلالی مانگی شەوالی ساڵی 1445ی کۆچی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.
ماڵی فەتوای میسری وادەی کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت و لە فەتوایەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ی ڕەمەزان، کە هاوتایە لەگەڵ ڕۆژی ٨ی نیسانی ٢٠٢٤، ئەگەر بینینی هیلالی مانگ پشتڕاستکرایەوە، ئەوا یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان (یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال) ڕۆژی سێ شەممە ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ دەبێت و بەوەش مانگی ڕەمەزان 29 ڕۆژ دەبێت، بەڵام ئەگەر بینینی هیلالی مانگ پشتڕاست نەکرایەوە ئەوا مانگی ڕەمەزان ٣٠ ڕۆژ دەبێت و بەو هۆیەشەوە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی نیسان دەبێت.
حیساباتە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەخایەنێت، هەر بۆیە سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی نیسان دەبێت، بەڵام ئەم بەروارانە پشت بە بینینی هیلالی مانگ دەبەستێت لە سەرەتای هەر مانگێکی کۆچیدا.