تورکمان: پارتی باشترین بڕیاری داوە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان



پارتی چاکسازیی تورکمان پشتگیری لە بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پارتی چاکسازیی تورکمان بڵاویکردەوە، ئیرادەی گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانییەوە زۆر لەوە بەهێزترە کە بە نا دەستووری و نایاسایی بیانەوێت سیستەمێکی سەپێندراومان بەسەردا بسەپێنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە و گرنگترین بڕیاری دا بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی گەل و کوردستان كە پارتی نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نا دەستووریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نا دەستووری و لە سایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان سوپاسی هەڵوێستی نیشتیمانی سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەین کە هەموو کات جەنابی سەرۆک سەنگەری بەرگری بووە لە پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە کاری لەسەر پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردووە، جەختی لە بەشدارییان لە کۆی کایەی حکومرانی و پرۆسەی سیاسی کردووەتەوە.

یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆت هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێت یەکێتی مامۆستایان لەبارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆت هەڵوێستی ڕاگەیاند
چا خواردنەوە ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ مەترسی تەندروستی هەیە
دوات چا خواردنەوە ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ مەترسی تەندروستی هەیە
پەیوەنیدر