وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات کە داوایان لێکراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن، بەڵام ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی بەردەوامن.
ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، دەستیان بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کردووە و بودجەشی بۆ تەرخان کراوە.
وتەبێژەکەی کۆمسیۆن ئاشکراشیکرد کە داوایان لێکراوە “هەڵبژاردن بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت، بەڵام بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق، ئێمە ناچارین هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراوى خۆى بەڕێوەببەین”.
وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەختىشیکردەوە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەر دەنگدەرێک پەنجەمۆرى نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات.
بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.