نرخی دۆلار زیاتر دابەزی



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 242 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەی دابەزی.

ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 242 ملیۆن و 670 هەزار و 680 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 221 ملیۆن و 850 هەزار و 680 دۆلاری حەواڵە و 20 ملیۆن و 820 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.

لە لایەکی دیکەشەوە بەهای دینار بەرز بووەوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 149 هەزار و 800 دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەرباری ئەو دابەزینەش، بەڵام هێشتا نزیکەی 17 هەزار دینار جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو نرخە فەرمییەی کە بانکی ناوەندی بۆ دۆلاری دەستنیشان کردووە، لەگەڵ ئەوەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شاندی هەرێم بۆ مووچە سەردانی بەغدا ناکات
پێت شاندی هەرێم بۆ مووچە سەردانی بەغدا ناکات
48 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران
دوات 48 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ئیجەدا ڕزگارکران
پەیوەنیدر