بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، پشتگیرى هەوڵەکان دەکەن بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ لەسەر بنەماى دەستور و دەستەبەری شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران
ئەمڕۆ شەممە (24/12/2022) دوایین کۆبونەوەی ئاسایی (جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی) لەم ساڵەدا، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر دۆخی سیاسیی و ئیداری هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، دوایین ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی دوەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی و پرۆسەی ئاشتەوایی و خۆڕێکخستنەوە و بەخۆداچونەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بزوتنەوەکە بڵاویکردووەتەوە، پێویستە حزبە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆیەم هێز و وزەی خۆیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکدا سەرف بکەن، نەک خەڵک بە کێشە حیزبیەکانی خۆیانەوە سەرقاڵ بکەن.
دەشڵێت:”هەوڵەکانى ئاشتەوایی و بەیەکەوەکارکردنی هەموو ئەو کەسایەتی و هەڵسوڕاوانەی پێشتر لەناو گۆڕان خزمەتیان کردوە بەرز دەنرخێنین و پشتگیرى هەوڵەکان دەکەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ لەسەر بنەماى دەستور و دەستەبەری شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران”.
لە راگەیەندراوەکەدا بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێویستیشى دەزانن حزبە پێکهێنەرەکانی کابینەی نۆیەم هێز و وزەی خۆیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکدا سەرف بکەن، نەک خەڵک بە کێشە حزبیەکانی خۆیانەوە سەرقاڵ بکەن، هاوکات هەوڵەکانى ئاشتەوایی و بەیەکەوەکارکردنی هەموو ئەو کەسایەتی و هەڵسوڕاوانەی پێشتر لەناو گۆڕان خزمەتیان کردوە بەرز دەنرخێنێت.