پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێم هەموو ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کردووە



پەرلەمانتارێکی پارتی داوا دەکات پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت: 8٪ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق پێکدەهێنیت.

ئەمڕۆ دووشەممە، شەریف سلێمان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێکی فراکسیۆنی پارتی کۆبووەوە و جەختی لە دابەشکردنی مووچە لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکان کردەوە و هەرێمی کوردستانیش هەموو ئاسانکارییەکی بۆ ئەو بابەتە کردووە.

وتیشی: هیوادارین بابەتەکە لە چوارچێوە یاسایی و دەستوورییەکاندا چارەسەر بکرێت بۆ پاراستنی دەسەڵات و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانیش.

هیواشی خواست مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بدرێت و بەشێکی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان پشتگوێ نەخرێن.

شەریف سلێمان ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەران کەوتە کێشەیەکی گەورەوە کاتێک مووچەی هەرێمی خستە نێو خەرجی گشتییەوە و دەبوو لەو بەشە جیای بکردایەتەوە و ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بدایە.

جەختیشی کردەوە لە پێویستیی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەری پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

پەرلەمانتارەکەی پارتی داواشی کرد پرسی مووچە تێکەڵی دۆسیە سیاسییەکان و ململانێکانی پرۆسەی سیاسی نەکرێت.

وتیشی: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە 906 ملیار دیناری مانگانە مەزەندە دەکرێت کە بە بەراورد لەگەڵ فەرمانبەرانی فیدراڵی زۆر کەمە و لە 8٪ی بودجە زیاتر پێکناهێنێت”.

نرخی زێڕ دابەزی
پێت نرخی زێڕ دابەزی
سودانی تایبەت بە بودجە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا
دوات سودانی تایبەت بە بودجە کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا
پەیوەنیدر