ژمارەی کوژراوانی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٦٤٥ کەس



ژمارەی ئەو فەلەستینییانەی کە تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٦٤٥ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ژمارەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە کوژراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٩٢ کەس کوژراون و ١٣٠ی دیکەش برینداربوون، بەوەش ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تاوەکو ئێستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٦٤٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٣ ھەزار و ٦٧٦ کەس.

بەهای قەرزی چاکە بۆ قەرزدەر و قەرز وەرگر
پێت بەهای قەرزی چاکە بۆ قەرزدەر و قەرز وەرگر
هاتووچۆی هەڵەبجە: سبەی هیچ کەس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تابلۆ سەردانمان نەکات
دوات هاتووچۆی هەڵەبجە: سبەی هیچ کەس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تابلۆ سەردانمان نەکات
پەیوەندیدار