هاتووچۆی هەڵەبجە: سبەی هیچ کەس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تابلۆ سەردانمان نەکات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت: سبەی هیچ کەسێک سەردانمان نەکات بۆ مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێدانی تابلۆ.

بەشی تۆماری تابلۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە سبەی دووشەممە ٢٠٢٤-٣-١٨ هیچ هاووڵاتییەك سەردانمان نەکات بۆ مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی پێدانی تابلۆ، چونکە هیچ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیمان نادرێت تەنها تیروپشك بۆ ئەو ژمارانە دەکرێت کە ئەمڕۆ مامەڵەی بۆ ئەنجام دراوە .

دەشڵێت: لە ڕۆژانی داهاتودا بەردەوام دەبین بە پێدانی ژمارەی نوێ و لە ڕێی راگەیاندنەکانەوە ئاگادارتان دەکەینەوە.

ژمارەی کوژراوانی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٦٤٥ کەس
پێت ژمارەی کوژراوانی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٦٤٥ کەس
مەسرور بارزانی: پرۆژەی هەژماری من بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
دوات مەسرور بارزانی: پرۆژەی هەژماری من بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پەیوەندیدار