مەسرور بارزانی: پرۆژەی هەژماری من بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد و بانکی ئوردنی کوەیتی دەکات و جەختی لە بەردەوامبوونی پرۆژەی (هەژماری من) کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد (مصرف بغداد) و بانکی ئوردنی کوەیتی کرد بە سەرۆکایەتی ماجید ئەلساعدی سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی بانکی بەغداد.

دەشڵێت:”تیشکمان خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بواری سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پارەدانی ئەلیکترۆنی . هەروەها باسمان لە بەردەوامبوونی پڕۆژەی (هەژماری من) کرد و ئاماژەمان بەوەدا کە لەپەیوەندیداین لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و پارێزگاری بانکی ناوەندی سەبارەت بە چەند دەستپێشخەرییەکی پەیوەندیدار بە پێشخستنی سیستەمی بانکی بە هەماهەنگی و بەپێی مەرج و رێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق”.

راشیگەیاندووە”شاندەکە سەرسامی خۆیان بەرامبەر ئاست و پێشڤەچوونی پڕۆژەی (هەژماری من) و دیدگامان لەبارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و پێشخستنی سیستەمی بانکی نیشاندا. هەردوولا هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی بانکیدا”.

دەشڵێت “بانکی بەغداد، یەکێکە لە گەورەترین بانکە بازرگانییەکانی عێراق و یەکەمین بانکە لە عێراقدا کە لە ساڵی 1992 لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنی پێدرا. بانکی ئوردنی کوەیتی، بانکێکی ئوردنییە و لە چەندین وڵاتی عەرەبی لقی هەیە”.

هاتووچۆی هەڵەبجە: سبەی هیچ کەس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تابلۆ سەردانمان نەکات
پێت هاتووچۆی هەڵەبجە: سبەی هیچ کەس بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تابلۆ سەردانمان نەکات
ڕێواز فایەق ڕێكاری سكاڵا تۆماركردن لە دادگای فیدڕاڵی ئاشكرادەكات
دوات ڕێواز فایەق ڕێكاری سكاڵا تۆماركردن لە دادگای فیدڕاڵی ئاشكرادەكات
پەیوەنیدر