دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک نرخی دۆلار لە دەوروبەری 151 هەزار دینار جێگیربوو، ئەمڕۆ بەهاکەی دابەزی بۆ خوار 150 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان، بەهای 100 دۆلار بۆ 149 هەزار و 800 دینار دابەزی.
هاوكات لە هەردوو بۆرسەی هەولێر و بەغدا (كیفاح) بەهای 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 149 هەزار و 750 دینار.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری خستۆتەڕوو، كە تەنها 10 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە.