وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بە دوو بڕیار و لە دوو كاتی جیاوازدا 65%ی كرێی پارالێڵی لە زانكۆ حكومییەكان لەسەر هاووڵاتیان كەم كردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ڕایگەیاند، وەزیری خوێندنی باڵا و ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاریان دا دوای داشکاندنی 45% لە كرێی پارالێڵ لە ماوەی ڕابردوودا بەھۆی ئەم بارودۆخە سەختە و کێشە داراییەکان 20%ی تر داشکاندن لە کرێی خوێندنی پارالێل بکرێت لە خوێندنی بەکالۆریۆس و دبلۆمی باڵاو ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، پێشتر 45% داشکاندن کراوە لە كرێی پارالێڵ و ئێستاش جارێكی تر 20%ی تر داشکاندن لە کرێی خوێندن دەکرێت، کە خوێندنی بەرایی و باڵا دەگرێتەوە لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێم.