چاوەروان دەکرێت دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەو سکاڵایە یەکلا بکاتەوە کە لەسەر ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە دەدرێت کە لە دژی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
دانیشتنی بڕیاردانەکە لە 25ی شوباتی ڕابردوودا بۆ ئەمڕۆ دواخرا و سکاڵاکەش لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی تۆمار کراوە.
زیاتر لە 10 ساڵە بە بڕیارێک پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، بەڵام پلە بەرزکردنەوە لە کەرتی سەربازی بەردەوامە.