ئالان حەمە سەعید بلاویکردەوە، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، ئالان حەمە سەعید ئاماژە بەوەدەکات، دڵسۆزانە و لێبڕاوانە کاردەکەن، ڕیفۆرمی پێداچوونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن و دانانی پرۆگرامی نوێ بەردەوامە، سەرمەشقی ئەو ڕیفۆرم و گۆڕانکارییانە ژمارەیەک توانا و لێهاتوویی نیشتیمانی ناوخۆیین لە هەموو شارەکانی کوردستان،
دەشڵیت، دیزاینی نوێی کتێبەکانیش هاندەرن بۆ قوتابیان و خوێندکاران کە زیاتر کتێبەکانی خوێندن سەرنجیان ڕابکێشێت، دەستخۆشی بۆ ئەو دیزاینەرە ناوخۆییانەی کە توانیویانە کاری مەزن بکەن لە دیزاینکردنەوەی کتێبەکانی خوێندن ،
ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ، کتێبی نوێی ( زانستەکان) لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەست دەبێت، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پێوەی ماندووبون .
ساڵانە لە ناوەندەکانی خوێندن چەندین جۆری پرۆگرامی خوێندن چاپ دەکرێت، لەدوای ساڵی 2003 وە چەندین گۆڕانکاری لە پرۆسەی خوێندن و پرۆگرامەکانی خوێندن کراوە، هەمووشی بە ئامانجی باشترکردنی توانای فێربوون و زانستە لە ناوەندەکانی خوێندن دا .