كارەبای سلێمانی چەند گوند و گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی كارەبای ڕۆژئاوای سلێمانی چەند گوند و گەڕەكێك ئاگادار دەكاتەوە بۆ هاوبەشی كردنی كارەبا و بەستی پێوەر و جەختیشدەكاتەوە، لەئیستادا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن هەر هاووڵاتیەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی -رۆژئاوا، دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکاتەوە، کە دەکەونە سنوری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تائێستا هاوبەشی کارەبای نییە سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بکەن بۆ دەست پێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانیان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.

سەبارەت بە گوندەكانیش ڕوونی كردۆتەوە، (خێوەتە – کانی بەردینە – کانی پیرە – کانی حەمە – تووەسپی خواروو – فەیاڵ – کانی گۆران – هەنارانی خواروو – کارێز کڵاو – چاڵگە – قۆڵ قوڵە – بیرکە – هەنارانی سەروو – سماقە – قادر ئاوا ).

جەختیش دەکاتەوە، لەئیستادا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن هەر هاووڵاتیەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.

مۆڵەتەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ حكومەتی هەرێم كۆتایی دێت و بڕیار لە پلەبەرزكردنەوە دەدات
پێت مۆڵەتەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ حكومەتی هەرێم كۆتایی دێت و بڕیار لە پلەبەرزكردنەوە دەدات
بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
دوات بارانی بەخوڕ و تەرزە هەرێم دەگرێتەوە و هۆشداری لافاو دەدرێت
پەیوەنیدر