پەرلەمانتارێكی كوردی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ده‌بێت مووچه‌ی خه‌ڵك بچێته سه‌ر به‌غدا، حكومه‌تی عێراق گه‌ره‌نتی مووچه‌ی خه‌ڵك بكات و ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین مووچه زیندانیانی سیاسی و خانه‌نشیان و شەهیدان بچێته سه‌ر به‌غدا.
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە یادی كیمیاباران كردنی هەڵەبجە بۆ ڕۆژنامەونووسان ڕایگەیاند، شانازی ده‌كه‌ن له دادگای فیدڕاڵی عێراق سكاڵایان كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت مووچه‌ی خه‌ڵك بچێته سه‌ر به‌غدا و حكومه‌تی عێراق گه‌ره‌نتی مووچه‌ی خه‌ڵك بكات.
وتیشی، “ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین مووچه زیندانیانی سیاسی و خانه‌نشیان و شەهیدان بچێته سه‌ر به‌غدا، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته بۆ خه‌ڵك، مادام ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه پێویسته مووچه بچێته‌وه سه‌ر به‌غدا و قه‌ره‌بوونی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش بكرێته‌وه”.
ڕاشیگەیاندووە، “ئەگەر حکومەتی هەرێم مووچەی دەوێت دەبێت لیستی ناو بنێرێت، عێراق بە تورەکە پارە نانێرێت”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومه‌تی هه‌رێم خۆی گه‌وره‌ترین تاوانباربوو، كه قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كوردستانی خسته‌سه‌ر خۆی و وتی، 17% بودجەم پێبده‌ن و من قەرەبووی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه، وەك دەبینین ئاوا قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی كرده‌وه.
لای خۆشیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتی: “بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقم گوت بۆ پارەی بەشێکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانتان نەناردووە؟ ئەویش وتی، لیستی ناو نێردرابێت پارەی بۆ نێردراوە. ئەوانەی پارەیان بۆ نەنێردراوە، لیستیان نەبووە”.