وەزیرێكی حكومەتی هەرێم باسی دابەشكردنی مووچە دەكات



وەزیری خوێندنی بالای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ حكومەتی عێراق هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەدەن و دەشڵێت: “بەم نزیكانە دابەش دەكرێت”.

ئارام محه‌مه‌د، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێم بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ن و بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شبكرێت.

راشیگه‌یاند، “به‌داخێكی گرانه‌وه‌ خه‌ڵك بێمووچه‌یه‌ و وڵاته‌كه‌مان كه‌وتوه‌ته‌ قه‌یرانی جۆراوجۆره‌وه‌ له‌ هه‌مویان كاریگه‌رتر مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەفتەی ڕابردووەوە وەزارەتی دارایی عێراق زۆرینەی مووچەی فەرمانبەران و دامەزراوەكانی هەرێمی ناردووە، كە بڕەكەی زیاتر لە 560 ملیار دینارە، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دابەشكردنی مووچە نادات و داوای پارەی زیاتر دەكات و دەڵێت: “پارەی هێزە سەربازییەكان ڕەوانە نەكراوە” هاوكات وەزارەتی دارایی عێراق جەختدەكاتەوە، كە بەبێ‌ ناردنی لیست پارە نانێرن.

 

لە پارێزگایەك نرخی گۆشت بۆ ١٢ هەزار دابەزی
پێت لە پارێزگایەك نرخی گۆشت بۆ ١٢ هەزار دابەزی
بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
دوات بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر