ئەمەل جەلال؛ دامەزراوە و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان وەك پێویست بایەخ بە زمانی كوردی نادەن



سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم داوای پاراستن و بایەخدان بە زمانی كوردی لەلایەن دامەزراوەو دامودەزگا پەیوەندیدارەكان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، جگە لە دەستەكەی هیچ یەكێك لە دامودەزگا و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی دیكە بەتەواوی بەلای ئەم بابەتەوە ناچن و بایەخ بە پاراستنی زمانی دایك نادەن.
ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەپەیامێكیدا بڵاویكردەوە، بە درێژایی مێژوو لەپاڵ خەبات و قوربانیدان زمانی كوردی هۆكارێكی سەرەكی مانەوەی نەتەوەی كورد بووە، بە بێ پارێزگاریكردن لە زمانی كوردی ئەستەم بو بتوانرێت بەردەوامی بە خەباتی نەتەوەییمان بدەین، بەداخەوە ئێستا وەك پێویست بایەخ بە زمانی كوردی لەلایەن دامەزراوەو دامودەزگا پەیوەندیدارەكانەوە نادرێت .
ڕاشیگەیاندووە، هەر هەوڵێك بۆ پێشخستنی دۆزی رەوای نەتەوەییمان، بەبێ گێڕانەوەی شكۆ بۆ زمانی كوردی هیچ ئەنجامێكی نابێت، بۆیە لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژویی فەرمانێكیان دەركردووە، كەسەرجەم بنكەوشوێنە گەشتیارییەكانیان پابەند كردووە بەبەكارهێنانی زمانی كوردی وەك زمانی سەرەكی و یەكەم لەسەر تابلۆی ناوی شوێنەكان و خشتەی خزمەتگوزارییەكان و هەر پسوڵەیەكی دیكە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەسەرەڕای بوونی یاسایەكی تایبەت بە زمانە فەرمییەكان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستان دەرچووە (یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2014) ، جگە لە گەشتوگوزار هیچ یەكێك لە دامودەزگا و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی تر بە تەواوی بە لای ئەم بابەتەوە ناچن و بایەخێكی ئەوتۆ بە پاراستنی زمانی كوردی نادەن.

هاوكات داوا لە هەر یەك لە وەزارەتەكانی پیشەسازی و تەندروستی و كەرتی تایبەت دەكات كە بە گرنگیەوە لە بەهای زمانی كوردی بڕوانن و لای خۆیانەوە سەرجەم شوێنەكانی وەك (پرۆژەكانی وەبەرهێنان، كۆمپانیاكان، نۆرینگەكان، ئارایشتگاكان، سەرتاشخانەكان، هتد) پابەندبكەن بە بەكارهێنانی زمانی كوردی وەك زمانی سەرەكی و یەكەم.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،كە ئەركی هەمووانە پارێزگاری لە شوناسی كوردبونمان بكەین و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ زمانی كوردیدا بكەین، با بەیەكەوە دەست لە ناو دەست پانتایی بەكارهێنانی زمانی شیرینی كوردی فراوانتر بكەین و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خۆشەویستری بكەین لای نەوەكانی ئێستا و داهاتوو.

 

روسیا؛بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لەخانەیەكی بەساڵاچووان 22 كەس گیانیان لە دەستدا
پێت روسیا؛بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێك لەخانەیەكی بەساڵاچووان 22 كەس گیانیان لە دەستدا
سوودە تەندروستییەكانی قاز
دوات سوودە تەندروستییەكانی قاز
پەیوەنیدر