بۆچی لە مانگی ڕەمەزاندا کێشمان زیاد دەکات؟



بەشێکی خەڵک لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا وێڕای ئەوەی بەڕۆژوون، به‌ڵام کێشیان زیاد ده‌کات، پزیشکێکی پسپۆڕیش هۆکارەکانی قەڵەوی لە مانگی ڕەمەزاندا ڕووندەکاتەوە.

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەبارەی هۆکارەکانی قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی کێش له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا دەڵێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هه‌لێکی باشه‌ بۆ دابه‌زینی کێش، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ قه‌ڵه‌وی، زیادبوونی کێش، قه‌ڵه‌وی ورگ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بووەته‌ دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو.

لەبارەی هۆکارەکانیشەوە باسی لەوەکرد، که‌می جوڵه‌، سستی و وه‌رزش نه‌کردن له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو، دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ کاتی به‌ دیار ته‌له‌فزیۆن، مۆبایل و کۆمپیوته‌ره‌وه‌ شه‌وانه‌ به‌ به‌رده‌وامی، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی بڕێکی زۆر خۆراک ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ وزه‌ی وەک برنج و شله‌، گۆشت و ناوساجی، خواردنی سوورکراوه‌ و شیرینی هۆکاری زیادبوونی کێشن لە ڕەمەزاندا.

بەشێکی دیکەی هۆکارەکانیشی بەم شێوەیە ڕوونکردەوە، خواردنه‌وه‌ باوه‌کانی مانگی ڕه‌مه‌زان: وه‌ک شه‌ربه‌تی مێوژ هه‌موو ڕۆژێک، نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش، نه‌خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ یان که‌م خواردنی، زۆر خواردنی خورما و میوەی وشکراو ڕۆژانە.

وتیشی، پارشێو نه‌کردن یان خواردنی خواردنی چه‌ور و شیرینی و برنج و شله‌ له‌ پارشێودا، هەروەها نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌ و سه‌وزه‌ و شۆربا له‌ سه‌ره‌تای به‌ربانگکردنه‌وه‌، لەگەڵ شه‌ونخوونی و نه‌خه‌وتن تا پارشێو لە مانگی ڕەمەزاندا دەبنە هۆی زیادبوونی کێش و قەڵەوی.

بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجام دا
پێشت بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجام دا
مەسعود بارزانی: شەرمەزارییە کە هێشتا عێراق حەزی سڕینەوەی مافەكانی گەلی كوردستانی هەیە
دواتر مەسعود بارزانی: شەرمەزارییە کە هێشتا عێراق حەزی سڕینەوەی مافەكانی گەلی كوردستانی هەیە
پەیوەندیدار