نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی و ئابوری هەرێم لە بارەی مووچەوە



وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرجەم داواکارییەکانی عێراقیان جێبەجێ کردوە و لیستەکانی موچەخۆرانیان بە دروستی ناردوە بۆ بەغدا و لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەشدا به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش مامه‌ڵه‌ی به‌غدامان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ره‌تكرده‌وه‌.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (KNN) ی راگەیاند: لە دواكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ كراوە و بڕگەیەكیش بۆ دابەشكردنی مووچە تەرخانكرا، بەكۆی دەنگی وەزیرانی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بڕیاردراوە مامەڵەی بەغداد لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەت بكرێتەوە .

راێشگەیاند، مامەڵەكردنی وەزارەتی دارایی بەرامبەر بە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیە، بڕیارەكەی دادگا باسی لەوەكردوە سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە بەیەك جۆر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

وتیشی:”بۆ دابەشكردنی مووچە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە ٩٤٠ ملیار دینارە، بەڵام بەغداد٥٦٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردوە، كە ئەوەش مووچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و موچەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و ٣٠٧ هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكان نەناردوە”.

لەسەر ناردنی لیستی موچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی دارایی سەرجەم لیستەكانی بۆ بەغداد ناردوە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە بەبێ كێشەیە ناوبراوە، وەزارەتی داریی هیچ پاساوێكی نەناردنی موچەی بۆ عێراق نەهێشتوەتەوە.

سەبارەت بە داهاتی ناوخۆش رایگەیاند: داهاتی ناوخۆ ٣٧٤ ملیار دینار، بەڵكو بەشێكی داهاتەكە لەناو فەرمانگەكاندا چەكە و كاش نییە، بەشێكی دیكەی كە وەك داهات ئەژمار دەكرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزەكانی دیكەیە كەلەلای هاوڵاتیانە و بەشێوەی كاش ناگەڕیتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان

دەرفەتەکاتی وەبەرهێنان، لەپارێزگای هەڵەبجە
پێت دەرفەتەکاتی وەبەرهێنان، لەپارێزگای هەڵەبجە
قوباد تاڵەبانی بۆ هەڵەبجە: جیهان دەبێت لە ئاستتدا سەری رێز دانەوێنێت
دوات قوباد تاڵەبانی بۆ هەڵەبجە: جیهان دەبێت لە ئاستتدا سەری رێز دانەوێنێت
پەیوەنیدر