دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە 400 دۆنم زەوی بۆ دروستکردنی شاری پیشەسازی هەڵەبجە تەرخان کرا.
ئەمڕۆ هەینی، به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بە کەناڵی كوردستان24ی ڕاگه‌یاند، له سۆنگه‌ی گرنگیدان و په‌ره‌پێدان به كه‌رتی پیشه‌سازی، مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیران 400 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی شاری پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرد، كه شاره‌كه زیاتر له سێ كیلۆمه‌تر و نیو له سه‌نته‌ری هه‌ڵه‌بجه‌وه دووره.
وتیشی: “بۆ دروستكردنی ئه‌و شاره پیشه‌سازییه‌ی هه‌ڵه‌بجه، وه‌به‌رهێنه‌ر ئاماده‌یه و چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی رێككاره ئیدارییه‌كانین، دواتر راسته‌وخۆ ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێت”.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و ناوچه پیشه‌سازییه گرنگی زۆری بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه له به‌كاربه‌ره‌وه ده‌بن به به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌روه‌ها هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌سیش ده‌ره‌خسێنێت.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان 8 تاكو 12 ناوچه‌ی پیشه‌سازی دروست ده‌كرێن، كه زۆربه‌یان زه‌ویان بۆ ته‌رخانكراوه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و شاره پیشه‌سازییانه له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دروست ده‌كرێن.