بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارانبارین دەکات کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، ڕاشیگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە شەودا ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی کەمێک زیاتر دەبێت و هەندێک کات لە کاتى باران هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت .

سەبارەت بە سبەینێ شەممەش رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە .

ئاماژەشیدا بەوەی بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆدا، پلەی گەرما 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 21

سلێمانی : 21

دهۆک : 19

زاخۆ : 20

هەڵەبجە : 21

کەرکووک : 24

سۆران : 21

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 26

حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر ٧٣ کەشتی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا
پێت حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر ٧٣ کەشتی ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا
یەکێتی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە
دوات یەکێتی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان یەکلا دەکاتەوە
پەیوەنیدر