نێچیرڤان بارزانی؛هەرێم هەمیشە لانە و سەرزەمینی فرەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە



سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە لانە و سەرزەمینی فرەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و تەبایی لەنیوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانیدا دەمێنێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە یادی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح، سڵاوی خوای لێ بێت پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، یادی كریسمس بە گەرمی لە هەموو خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان، عێراق و تەواوی جیهان پیرۆز دەكات.
هاوكات هیوای جەژنێكی پڕ لە شادی و كامەرانییان بۆ دەخوازێت، دەخوازێت جەژن لە كەش و دۆخێكی ئارامدا بكەنەوە و پشوویەكی خۆش بەسەر بەرن.

ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە بە لانە و سەرزەمینی فرەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و تەبایی لەنیوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانیدا دەمێنێتەوە، لەگەڵ خوشك و برایانی مەسیحیمان و تەواوی پێكهاتەكان.
لە پەیامەكەیدا باسی لەوەشكردووە، كە هەموو پێكەوە كاردەكەین بۆ بنیاتنانی ئێستا و داهاتوویەكی باشتر بۆ نەوەكانمان، بۆ وڵاتێك كە ماف و ئازادی بۆ هەموو هاووڵاتییانی لە هەر ئایین و نەتەوەیەك بن بپارێزێت.

تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵێكی لەدایكبوونی منداڵان بڵاودەكاتەوە
پێشت تەندروستی سلێمانی ئاماری ساڵێكی لەدایكبوونی منداڵان بڵاودەكاتەوە
كارەبای سلێمانی ژمارەیەكی دیكە هەلی كار ڕایدەگەیەنێت
دواتر كارەبای سلێمانی ژمارەیەكی دیكە هەلی كار ڕایدەگەیەنێت
ەیوەندیدار