ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: نامەیەکم ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی کردووە کە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستوەردان بکات.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەى مووچەخۆرانى هەرێمەوە نامەیەکى بەپەلەى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیرانى عێراق کردوە و و دەڵێت: ماوەی 45 رۆژ تێپەڕیوە و مووچە خۆرانی هەرێم تائێستا مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە و هیچ هەنگاوێکیش نابینین بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە چارەسەری کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و بە نیشتمانی کردنی”.
دەشڵێت:” لە نامەکەدا داوام لە سودانی کردووە کە دەستوەردانی دەستوری بکات و لایەنی بەرپرس لەگەڵ حکومەتی هەرێم بخرێنە سەر خەت تاوەکو بەنیشتمانی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێ بکرێت، بەمەرجێک کێشە بۆ مووچەی مانگی ئادار (3) دروست نەبێت، چونکە دۆخی ئابوری مووچەخۆرانی هەرێم خراپە و لەوە زیاتر ناتوانن خۆراگربن”.