کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لیژنەکانیان دەگەڕێن و هەر ماڵێک پێوەری کارەبای نەبێت کارەباکەی دەبڕن.

لە بڵاوکراوەیەکدا،بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی -رۆژئاوا، دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەکەونە سنوری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تائێستا هاوبەشی کارەبای نیە سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بکەن بۆ دەست پێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانیان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.

گوندەکانیش ئەم گوندانەن:

(خێوەتە – کانی بەردینە – کانی پیرە – کانی حەمە – تووەسپی  خوارو – فەیاڵ – کانی گۆران – هەنارانی خوارو – کارێز کڵاو – چاڵگە – قۆڵ قوڵە – بیرکە – هەنارانی سەرو – سماقە – قادر ئاوا )

جەختیش دەکاتەوە ، لەئیستادا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن هەر هاوڵاتیەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.

 

پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
پێت پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
بۆ هێشتنەوەی دەنگەکان حزبە بچوکەکان هاوپەیمانی دروست دەکەن
دوات بۆ هێشتنەوەی دەنگەکان حزبە بچوکەکان هاوپەیمانی دروست دەکەن
پەیوەندیدر