سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕى 563 ملیۆن دینارمان بۆ مووچەى دەستەى وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان نارد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕى 563 ملیۆن دیناری دیکەیان بۆ مووچەى دەستەى وەبەرهێنانی کوردستان ناردووە و بەمەش کۆى گشتیى ئەو پارەیەى بەغداد ناردوویەتى گەیشتە 569 ملیار و 782 ملیۆن دینار.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکارى درەنگ ناردنى پارەکە بەهۆى وردبینییەوە بووە، هاوکات تا ئێستا هەرێم هیچ وادەیەکی بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات ڕانەگەیاندووە.