سۆران عومەر: حکومەتی عێراق بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی خۆشحاڵ نییە



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری لەسەر مووچە و کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، “وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە کێشەی مووچە چارەسەردەبێت”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە دەرەوەی کۆبوونەوەکان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی ڕاگەیاندم کە کێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت.

سۆران عومەر، ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی عێراق بە ئاڕاستەکردنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پارە بۆ هەرێم دەنێرێت و کاردەکات، ئەو کاتەشی کە وەزیری دارای بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی مووچەخۆران لە بانکە فیدڕاڵییەکان دیاری کردووە، جۆرێکە لە فشار تاوەکو حکومەتی هەرێم پابەندببێت بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق و هەنگاوی کردەیی بنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، وتەکانی وەزیری دارایی عێراق قابیلی ڕێککەوتنە، بەجۆرێک کە هەتا هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دەکرێتەوە بە لیست پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرن.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات، سۆران عومەر جەختی لەوەکردووە، ئێستا هیچ بەهانەیەک نییە بۆئەوەی مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت، بەڵکو دەبێت حکومەتی هەرێم کورتهێنانەکەی بە داهاتی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، چونکە خەڵکی لە دۆخێکی خراپدان ئێمە لە ناوەڕاستی مانگی ئازارداین بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا تەنها یەک مووچە دابەشکراوە.

سەبارەت بە نەناردنی پارە بۆ بەشێکی هێزە ئەمنییەکان، ئاشکرای کرد، وەزیری دارایی عێراق پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە، لەبەرئەوەی کە هەرێم لیستی مووچەکەیانی بۆ بەغدا نەناردووە، پێویستە حکومەتی هەرێم لەبری قسەی زبر، بێتە بەغدا و دانیشتنێک ئەنجامبدەن بۆئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر کێشەکان، گفتوگۆ بکرێت بۆ ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی.

بە وتەی سۆران عومەر، حکومەتی عێراقی بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی خۆشحاڵ نییە، بەڵکو ناچارکراوە و سەپێندراوە بەسەریدا، لەکاتێکدا کێشەکانی لەگەڵ هەرێم و تایبەت بە پرسی نەوت چارەسەر نەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەنیا بڕی 569 ملیار و 219 ملیۆن دینار پارەی بۆ مووچەی هەرێم ناردووە، کە دەکاتە ڕێژەی تەنیا (%59) لە کۆی گشتی مووچەی هەرێم و ئەمەش وا دەکات کە کورتهێنان لە پێدانی مووچەی هەرێم بۆ مانگی شوبات دروست ببێت، هەر بۆیە وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاری دا مووچە دابەشنەکرێت.

 

بە ژمارەی ساڵەکانی تەمەنم نەمام دەچێنم
پێت بە ژمارەی ساڵەکانی تەمەنم نەمام دەچێنم
دوو هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێن
دوات دوو هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێن
پەیوەنیدر