قائیمقامیەتی سلێمانی کەبابخانەیەک دادەخات



قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کەباب قەشان لە گەڕەکی ئاشتی دادەخات.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کەباب قەشان و ئەنجامدانی پشکنینەکان، دەرکەوتووە پابەند بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن نابێت.

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایانگەیاندووە، یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکانی کەباب قەشان، خاوکردنەوەی گۆشت و مریشکە لە کۆگاکەیدا بەدەر لە ڕێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، کە ئەوەش ڕێگە پێدراو نییە.

هێشتا هەڵەبجە لە ژێر مەترسی بۆمبە نەتەقیوە کیمیاویەکاندایە
پێشت هێشتا هەڵەبجە لە ژێر مەترسی بۆمبە نەتەقیوە کیمیاویەکاندایە
سودانی ملیارێک دینار بۆ دەروازەکەی هەڵەبجە خەرج دەکات
دواتر سودانی ملیارێک دینار بۆ دەروازەکەی هەڵەبجە خەرج دەکات
پەیوەندیدار