ژمارهیهك سهركردهى دیارى سوننى وازهێنانیان له هاوپهیمانیی سیاده و عهزم ڕاگهیاند، پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسی نوێی پەرلەمانیان ڕاگەیاند و دەڵێن، “ئامانجیان هەوڵدانه بۆ بەدیهێنانی چاکسازیی ڕاستەقینە له عێراقدا”.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى میدیاى عێراقى بڵاویكردووهتهوه، ههریهك له (مەحمود مەشهەدانی، تەڵاڵ ئەلزوبەعی لە هاوپەیمانیی سیادە، خالید ئەلعوبەیدی و محەممەد نوری عبدەربە لە هاوپەیمانیی عەزم و کەسایەتیی سیاسی شێخ فارس ئەلفارس) جیابونهوهى خۆیان لهو هاوپەیمانێتییەکانیان ڕاگهیاند كه هاوپەیمانیی عەزم و سیادە گەورەترین قەوارەی سوننەیە و خەمیس خەنجەر سەرکردایەتی دەکات و 63 کورسییان لەپهرلهمانى عێراق ههیه.
دواى جیابوونهوهیان ئهو پێنج سهركردهیهى سوننهكان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشكرایانكردووه، هاوپەیمانێتییەکى نوێیان بە ناوی ئەلسەدارە ڕاگەیاندووه.
باسیان لهوهشكردووە، بەهۆی سووربوونمان لە هەستی نیشتیمانپەروەریمان و لەژێر ڕۆشنایی وەڵامدانەوەی داواکاری گەلی عێراق بۆ بەدەنگەوەهاتنی پێداویستیی گەلەکەمان، بەدیهێنانی نوێنەرایەتییەک و هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە دروستکردنی بڕیاری سیاسیدا هاوپەیمانێتی (ئەلسەدارە)ی سیاسیی پەرلەمانیی نوێ ڕادەگەیەنین.
ئهوهش هاتووه، لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییە کاریگەرەکان و قەوارە پەرلەمانییەکان بەبێ جیاوازی، گفتوگۆ ئەنجامدەدەین دەربارەی پێکهێنانی حکومەتێک کە لەپێش هەموو شتێکەوە ڕەچاوی داواکاریی ڕەوای گەلەکەمان بکات.