وتەبێژی حکومەتی عێراق: ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت



وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو هەواڵانەی لەبارەی راگرتنی پارەدارکردنەوە بڵاودەکرێنەوە دورە لە راستییەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەو زانیارییانەی باس لە راگرتنی دەکات راست نین.

ئاماژەی بەوەشکرد،”وەزارەتی دارایی عێراق پابەندە بە دابینکردنی بودجە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئازار، هاوکات پابەندیشە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بە خێراکردنی لە پڕۆسەی تەواوکردنی رێکارەکانی خۆجێیکردنی مووچە لە بانکە دیاریکراوەکاندا”.

دادگای فیدڕاڵی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکلا دەکاتەوە
پێت دادگای فیدڕاڵی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکلا دەکاتەوە
فەرەیدون عەبدولقادر: گەنجانی كورد ئامادەن بۆ بەرگری لە كوردستان چەك هەڵگرن
دوات فەرەیدون عەبدولقادر: گەنجانی كورد ئامادەن بۆ بەرگری لە كوردستان چەك هەڵگرن
پەیوەنیدر