كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەلاماردانی بنكەیەكی ڕەوەندی كوردی لەناو جەرگەی پایتەختی فەڕەنسا زەنگێكی مەترسیدارە، بۆیە كردەوە تیرۆریستییەكەی پاریس ئیدانە و مەحكوم دەكات .
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پەلاماردانی بنكەیەكی ڕەوەندی كوردی لەناو جەرگەی پایتەختی فەرەنسا زەنگێكی مەترسیدارە و دەبێت حكومەتی فەرەنسا ڕێوشوێنی توند بگرێتە بەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بِسْمِ اللَّەِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، كردەوە تیرۆریستییەكەی پاریس ئیدانە و مەحكوم دەكات، پەلاماردانی بنكەیەكی ڕەوەندی كوردی لەناو جەرگەی پایتەختی فەرەنسا زەنگێكی مەترسیدارە و دەبێت حكومەتی فەرەنسا ڕێوشوێنی توند بگرێتە بەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە ھێرشانە.
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
٣٠ / جمادی اڵاول/ ١٤٤٤ ھـ ٢٤ / ١٢ / ٢٠٢٢ ز