میدیای فەرمی یەكێتی و گۆڕان، كە بە پۆستی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی و چەند وەزیرێكی دیكە بەشدارن لە حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكەن، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە 560 ملیارەكە بۆ مووچە وەرنەگرێت و مووچەی مانگی شوبات دابەشناکرێت تا بەغدا مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران بە (KNN)ی ڕاگەیاندووە؛ ئەگەر پارەکەی بەغداد هاوشێوەی مانگەکانی پێشو نەبێت 560 ملیارەکە وەرناگرێت.
سەرچاوەكە وتوشیەتی، “بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان و سودانی کۆببنەوە”.
ئاماژە بەوەشكراوە، حکومەتی عیراق بڕیاریداوە 100 ملیار دیناری دیکە بۆ ئەو 560 ملیار دینارەکە زیاد بکات.
لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەک بە كەناڵی (گەلی كوردستان)ی میدیای زمانحاڵی فەرمی یهكێتی راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم بڕیاردراوه، مووچەی مانگی شوبات دابەشناکرێت تا بەغدا مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.