ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی دیاریکرد



 ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕێژه‌ی سه‌رفیتره‌ بۆهه‌ر كه‌سێك له‌ ئه‌مساڵدا دیاریکرد و ڕێژەکەی به‌لایه‌نی كه‌م ( 2500 ) دوو هه‌زارو پێنج سه‌د دینار دانراوە.

هاوکات ئەنجومەنی فەتوا ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوونی بۆ هه‌ر ڕۆژێك دیاریکرد، و بە (2500 ) دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دینار دانراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كات تیایدا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه‌ له‌ (2,100,000) دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، واته‌: هه‌ر كه‌سێك (2,100,000 دوو ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناری عیراقی)هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه‌، واجبه‌ به‌ ڕێژه‌ی (%2.5) سه‌دا دوو و نیو واته‌ بۆ هه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.

لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ساڵانە ڕێژەی سەرفیترە و فیدیە و زەکات دیاریدەکرێت و بەپێی ساڵەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

تەیف سامی هۆكاری نەناردنی مووچەی پێشمەرگەی ئاشكراكرد
پێت تەیف سامی هۆكاری نەناردنی مووچەی پێشمەرگەی ئاشكراكرد
نرخی مریشک بەرزبووەوە
دوات نرخی مریشک بەرزبووەوە
پەیوەنیدر