شارەزایەكی كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، كاریگەری ئەو شەپۆلە دابارینەی ناوچە جیاوازەكانی گرتۆتەوە سبەی كۆتایی دێت، بەڵام پلەكانی گەرما هەر بەنزمی دەمێنێتەوە .
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، كاریگەری ئەو شەپۆلە ئەمشەو بەشێك لەكاتی سبەی یەكشەممە بەردەوامی دەبێت لەزۆرینەی ناوچەكان بەكاریگەری جیاواز.
ڕاشیگەیاند، سبەی درەنگانێك شەپۆلەكە زیاتر و بەو لاوە دەچێت و لە تەواوی ناوچەكان شەپۆلەكە كۆتایی دەڕوات و هەروەها بای باكوری خۆرهەڵات لەتەواوی ناوچەكان كۆتایی دێت و خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە و كەشیش سارد دەبێت.