پەرلەمانتارێک بۆ هەمواری بودجە ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت



پەرلەمانتارێکی عێراقی ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت کە تا ئێستا خشتەی بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەکردووە.

فەیسەڵ حەسان، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان، ڕەخنەی لە دواکەوتنی حکومەت گرت لە ناردنی خشتەی بودجە بۆ ساڵی ئێستای ٢٠٢٤، ئاماژەی بەوەکرد، دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی گشتی لە ماوەی سێ ساڵدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەم بودجە پەسەندکراوانە تەنها لە چەند بڕگەیەکدا ساڵانە پێویستە هەمواربکرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا زۆربەی پڕۆژە وەزارییەکان ڕاگیراون و تەنها مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە تا ئێستا خشتەکانی بودجە نەگەیشتووەتە پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە حکومەت پەلە بکات لە ناردنی خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی پێداچونەوەیان.

وتیشی، لیژنەی دارایی ئامادەیە بۆ پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی خشتەی بودجە هەرکاتێک گەیشتنە ئەنجومەنی نوێنەران.

“خواردنی شیرینی لە بەربانگدا ژەهرە بۆ جەستە”
پێشت “خواردنی شیرینی لە بەربانگدا ژەهرە بۆ جەستە”
نرخی تەماتە دابەزی
دواتر نرخی تەماتە دابەزی
ەیوەندیدار